قوتابییەکانی غەززەیی ساڵێکی دیکەیان بە شێوەی بێ بەش لە پەروەردەیی تێپەڕاند

لە کەناری غەززە تاقیکردنەوەی تەواوکردنی ئامادەیی لە ژێر ڕێوشوێنەکانی چڕی ئەمنی بەڕێوەچوو. بەڵام قوتابییەکانی غەززەیی بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئەمساڵیش لە پەروەردەیی بێ بەش مانەوە.
لە کەناری ڕۆژئاوا تاقیکردنەوەی تەواوکردنی ئامادەیی ئەمڕۆ بەیانی لە ٥١٢ ناوەندی تاقیکردنەوە بەڕێوەچوو. نزیکەی ٤٦ هەزار قوتابی بەشداریان لە تاقیکردنەوە کرد. بەڵام قوتابییەکانی غەززەیی ئەمساڵ بۆ جاری دووەم لەو مافە بێ بەش مانەوە. وەزارەتی پەروەردەیی راگەیاند کە تاقیکردنەوەکان لە قودس، جەنین و تولکەرم لە ژێر دۆخێکی نائاساییدا بەڕێوەچوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. بەهۆی هێرشەکان دوو ساڵە قوتابییەکانی غەززەیی لە پەروەردەیی بێ بەش ماون. لە دەستپێکی شەڕەوە ١٦ هەزار و ٤٧٠ قوتابی شەهید بوونەتە و ٢٥ هەزار و ٣٧٤ قوتابی بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکان دامەزراوەکانی پەروەردەیی کرانە ئامانج و ٩١٤ مامۆستا و بەڕێوەبەری دامەزراوەکانی پەروەردەیی شەهید و ٤ هەزار و ٣٦٣ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە کەناری ڕۆژئاوا ١٩٦ مامۆستا دەستبەسەر کراون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەیی، لە کەناری ڕۆژئاوا تاوەکو ئێستا ١٣٧ قوتابی شەهید و ٨٩٧ قوتابی بریندار بوونەتە و ٧٥٤ قوتابی دەستبسەر کراون.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری و ئیرادەی خوێندکاران لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بەهێزترین نیشاندەری هەڵوێستی گەلی فەلەستین دژی ستەمکارییە. راگەیەندرا کە دامەزراوە پەروەردەییەکان بەردەوام دەبن لە چالاکییە پاڵپشتییە دەروونییەکانیان و هەوڵەکان بۆ پاراستنی داهاتووی خوێندکاران بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."